×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

كۆمیسیۆن: بۆ حەوت ڕۆژ پێویستمان بە قوتابخانەكان دەبێت

ناوەندی هەواڵ

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان حەوت ڕۆژ پێویستیان بە قوتابخانەكان دەبێت.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لەكاتی دانانی خشتەی كاتی كاركردنی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، داوایان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردووە، قوتابخانەكانیان بۆماوەی حەوت ڕۆژ ڕادەست بكەن و ئەوانیش ڕەزامەندییان پیشانداوە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ڕاگەیاند، "تا ئێستا بڕیاریان لەسەر چۆنێتی ڕادەستكردنی قوتابخانەكان نەداوەو ئەوان وەك وەزارەتی پەروەردە كۆدەبنەوە و دواتر بڕیار لەسەر ڕادەستكردنی قوتابخانەكان و ڕاگەیاندنی پشوو دەدەن".

پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە 24ی ئەیلولی 2024 لە کاتژمێر 12ی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای بڕیاری کۆمسیۆن دەستی پێکردو ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618 یان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960 یشیان دەنگدەری تایبەتن.

  • کابینەی نۆیەم لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانی شکستی هێنا

  • كۆمیسیۆن: بۆ حەوت ڕۆژ پێویستمان بە قوتابخانەكان دەبێت

  • كۆمسیۆن: دەرفەت بەهیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى لە هەڵبژاردندا بکات

  • داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ کرایەوە

  • رێکخراوی CPT: تورکیا رێگەی سەربازی لە سنووری ئامێدی دروستدەکات

  • خشتەى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگى هەشت بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

سەرەکی