×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، داوایان لە 25 گوندی سنوری لوبنان کردوە بەزویی چۆڵی بکەن.

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆئەوەی زیانیان پێنەگات داوایان لەدانیشتوانی 25 گوندی سنوری لوبنان کردوە، دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە بەهۆی چالاکییەکانی حیزبوڵاوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حیزبوڵای لوبنانی ئەو گوندانە بۆ پێداویستییە سەربازییەکانی بەکاردەهێنێت، بۆیە بەزوترین کات بچنە باکوری وڵاتەکە و هەرکات ناوچەکە مەترسی لەسەر نەما دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکرێنەوە بۆئەوەی بگەڕێنەوە.

شەڕوئاڵۆزییەکانی نێوان حیزبوڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل درێژەی ئەیەو بەهۆی هەڵکوتانە سەر ماڵێکیش لە ناوچەی نەباتییە لە باشوری لوبنان، سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربون.

هاوکات، ئێوارەی دوێنێ ئیسرائیل کوژرانی هەشت سەرباز و سێ ئەفسەری وڵاتەکەی لە لوبنان ڕاگەیاند.

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

سەرەکی