×

2024-10-07 376 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانى 70 'هەژمارى من' یان رەتکردەوە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژى هێزەکانى 70 رایگەیاند، یەک مووچەخۆرمان نییە بەشداریى 'هەژمارى من'ى کردبێت، بەڵکو  لە رێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە بەبانکیکردنى مووچەخۆرانمان دەیکەن.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70 رایگەیاند، لەرێگەى بانکى حکومیی عێراقییەوە هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانمان دەکەینەوە و 'هەژمارى من' رەتدەکەینەوە.

دەشڵێت، یەک مووچەخۆرمان نییە بەشداریى 'هەژمارى من'ى کردبێت، لەگەڵ ئەوەداین مووچەخۆران هەژمارى بانکییان هەبێت.

لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین سەرجەم فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە بەمەبەستی ڕاگرتنی پرۆژەی "هەژماری من" و کارکردن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەخۆران بەمەبەستی تەوتینکردنی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە و لەمڕۆوە هەنگاونانبۆ راگرتنى ئو پرۆژەیە دەستپێکردووە.

 

  • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی ڕۆژنامه‌نووسان تێرۆر دەكەن، ده‌بێت هه‌تا ماون له‌ ترسدا بژین

  • هێرش و بۆردومانەکانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

  • ئەڵمانیا بۆ تورکیا: ئاسایشی کورد زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی داهاتووی سوریا

  • له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ هۆشداریی ده‌درێت

  • مەسرور بارزانى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەستى راگرت

  • بەهۆی لێچوونی غاز دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا

  • هەفتەى داهاتوو شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات

  • دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

  • بەبیانووی نەبوونی داهات حکومەت داوای پارە لە کۆمپانیاکانی دەستی کار دەکات

سەرەکی