×

2024-12-19 503 جار خوێنراوەتەوە

بەبیانووی نەبوونی داهات حکومەت داوای پارە لە کۆمپانیاکانی دەستی کار دەکات

ناوەندی هەواڵ

خاوەنی کۆمپانیاکانی دەستی کار بۆ هێنانی کرێکاری بیانی ڕایدەگەیەنن بوهۆی کێشەی سیاسی و ململانێ لەنێوان وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لەگەل بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی  کاروباری کۆپانیاکانیان ڕاگیراوەو لەوکێشەیەدا زەرەرمەدنی یەکەم ئەوانن لەبەر ئەوەی داواکاری وەرگرنتی ڤیزەیان سەرجەم نوسراوەکانیان لەوەزارەتی ناوبراو  دەستی  بەسەردا گیراوەو چەندین ڕسوماتی نایاساییان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەزگای میدیایی"ئیرادە" دراون لەهەنگاوێکی نویدا بەناوی ئەوەی حکومەت پارەی نییە و دەبیت پارەی بۆ کۆبکریتەوە خاوەنی  کۆپانیاکانی دەستی کار ناچارکراون کە دەبێت لەکاتی هێنانی کرێکارو دۆزینەوەی کار بۆ کرێکارەکە بەچەند شێوازێک پارە بدەنە حکومەتی هەرێمی کوردساتان.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دەبێت ئەو کرێکارانەی لەماڵان کاریان دەست دەکەوێت و کار دەکەن بڕی" 500" هەزاریان لێوەربگیرێت بۆ حکومەت ئەوە لەکاتێکدایە دەبیت خاوەنی کۆمپانیاکەش ڕسوماتی هێنانی کرێکارەکە بدات و لە وەزارەتی ناوخۆش بڕی  زیاتر لەیەک ملیۆن و 175 هەزا بدات  بۆ دەرکردنی ئیقامەی کرێکارەکە.

خاوەنی کۆمپانیاکانی دەستی کار بە دەزگای میدیایی "ئیرادە"یان وت، کێشەکەیان گەورەیەو بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە کاری کۆمپانیاکانیان لەبەر ئەوەی لەنێوان وەزیری کارو بەڕیوەبەری گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی کێشە هەیەو دەستی دەستیش بەوان دەکرێت.

دەشڵێن، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کێشەکەمان بۆ چارەسەر نەکەن ناچارین پەنا بەرینەوە بۆ عێراق و بچینە دەدگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆماربکەین لەسەر وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم تا کێشەکەمان بۆ یەکلایی بکاتەوە یان ڕێگەچارەمان بۆ بدوزنەوە تا وەک عێراق کار بکەین لەبواری هێنانی کرێکاردا.

بەوتەی خاوەنی کۆمپانیاکانی کار، چەندین جار داوایان کردووە لەلایەنی پەیوەندیدار تا وەک بەغدا مامەڵە لەگەل کۆمپانیاکانی هەرێم بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن وەک ئەوان کار بکەن و ڤیزا وەربگرن و کرێکار بهینن و بیدەین بەماڵان، بەڵام حکومەت نایەوێت کاربکەن و هەوڵ دەدەن خۆیان  لەڕێگەی کۆمپانیاکانیانەوە ئەو کارە بکەن و سوودەکەی بۆ خۆیان بێت.

خاوەنی کۆمپانیاکانی دەستی کار،ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوان لارییان نیە لەوەی ڕسومات لەو کرێکارانە وەربگیرێت کە لەشوێنە گشتییەکان کار دەکەن بەڵام تەواوی ئەوکارانەی بەرامبەر کۆمپانیاکانیان دەکرێت نایاساییەو هیچ زەمان نییە تا زەمان لەکرێکاری ماڵان وەربگیرێت، یاسا نیە زەمان وەربگیرێت بەڵام لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە دەبێت کۆمپانیاکان ئەو پارەیە هەر بدەن.

باس لەوەش دەکەن، ئەوەی بووەتە قوربانی خاوەنی کۆمپانیاکانی دەستی کارو ئەو ماڵانەن کە پێویستیان بەکرێکارەو کرێکار دەبەن بۆ خزمەت کردن بەتایبەت خزمەتی نەخۆشەکانیان و حکومەتیش بەئاسانی پارەکەی دەخوات.

ئاماژە بەوەشدەکەن، بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی کار بەو ڕێنماییانە ناکات کە لە وەزارەتی کار دەردەکرێت ئەوەش ئەوەندەی تر کاری کۆمپانیاکانی قورسترکردووە.

لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە 140 کۆمپانیای دەستی کار بۆهێنانی کرێکاری بیانی کاردەکەن و لەئێستادا بەهۆی کێشەی ناو وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵاتی ڕووبەرووی کێشەبوونەتەوە دەڵین ناچارین پەنا بۆدادگای فیدڕاڵی عێراق ببەین تا کێشەکانمان بۆ یەکلایی بکاتەوە.

ڕێکارى جێبەجێکردنى ڕێنمایی ژمارە )2ى سا ڵى2024(ى تایبەت بە کارکردنى کرێکارى بیانى لە هەرێمى کوردستان

زیادکردنی ڕێنمایی

  • "هەسەدە" لەناو بردنی دوو سیستەمی ڕاداری تورکیای ڕاگەیاند

  • فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئەو کۆمپانیایە تەنها بۆ وەرگرتنی گرێبەستی تاقیگە تەندروستیەکان دروست بووە

  • دەم پارتى لەبارەى دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجـ*ەلان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • وادەى دابەشکردنى پارەى بژمێرەکان راگەیەندرا

  • شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 رەوانە دەکرێت

  • روانگەی سوری: توركیا لە عەفرین رەشبگیری دەكات

  • هەسەدە پێشڕەوی دەكات؛ شەڕ لە نێوان هەسەدە و چەتەكان بە قورسی بەردەوامە

  • ژن و منداڵی كوردن؛ چەند گۆڕێكی دیكەی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە

  • دەزگای ئاسایش دەست گیرکردنی 636 تیرۆریستی ڕاگەیاند

سەرەکی