×

پرۆسەی سەرژمێری گشتی
2024-11-21 266 جار خوێنراوەتەوە

سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

ناوەندی هەواڵ

سێ هاوڵاتى  لە عێراق و هەرێمى کوردستان دانیشتووى پارێزگاکانى سلێمانى و نەینەوا و سەڵاحەدین وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێری گشتی ساڵی 2024، تۆمارکراون کە هەر سێکیان ژنن .

بەپێى ئەو زانیارییانەى لەلایەن تیمەکانى سەرژمێرییەوە تۆمارکراون، ژنێکى خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوا بە ناوى عەمشەلەدایکبوى ساڵى 1902 وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکرا.

 شوکریە ئەحمەد کە دانیشتوى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدینە وەک دووەم بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقى تۆمارکراوە کە لە دایکبوى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە و شەوى رابردو زانیارییەکانى پێشکەشى بژمێرەکان کردوە و ناوى خۆى لەپرۆسەى سەرژمێرى تۆمار کردوە.

هاوکات  یەکیک لە بژمێرەکان بەناوی یوسف ئەحمەد، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ  ژنێک بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی ئەمڕۆ لە کاتی سەرژمێری لە خزمەت ژنیکدا بوین، لە گوندی کانی کەوەی کۆن، کە لەدایکبوی ساڵی (1919)یە و 105 ساڵی تێپەڕاندووە.

 ئەوژنەی کە یوسف ئەحمەد وینەکەی بلاوکردووەتەوە دانیشتووى گوندى کانى کەوەى کۆن لە سنورى قەزاى سەیدسادق بەناوى تەڵیعە لە دایکبوى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە وەک یەکێک بە تەمەنترین هاوڵاتی عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی