×

هێزێکی هەسەدە
2024-12-03 147 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

شەوی ڕابردوو هەسەدە ئۆپەراسیۆنێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی سنوری دێرەزور دەستپێكرد، بەیانی ئەمڕۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو گوندانەی ڕاگەیاند. 
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزوور كۆنترۆڵكردووە دوای ئەوەی دانیشتووانی ئەو گوندانە داوای بەهاناوەچوونیان كردبوو.
رۆژی سێشەممە 03-12-2024 فەرماندەیی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور رایگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە چەند گوندێك كە كەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور، واتە هیچ هێزێكی سەربازی و ئەمنییان لێ نەبووە.
هەسەدە دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخە تازەیەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، مەترسیی هەبووە، داعش دەست بەسەر ئەو گوندانەدا بگرێت، بۆیە هێزیان بردووە بۆ ئەو گوندانە.
ئەو گوندانەی هەسەدە كۆنتڕۆڵی كردوون، پێكدێت لە ساڵحیە، تابیە، حەتڵە، خەشبە، مڕاد، مەزلووم، حوسەینە.
 

 

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی