×

20   کاتژمێر پێش ئێستا 186 جار خوێنراوەتەوە

کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

ناوەندی هەواڵ

ئەگەرچی کۆچکردن دیاردەیەکی جیھانیە، بەڵام کۆچکردن لە ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەناو گەنجانی دەڤەری ڕاپەرین  لە ئاستێکی بەرزدایە و بەشێوەیەکە بە ڕوونی لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا ھەستی پێدەکرێت و بە ڕێژەیەکی زۆر کەم گەنج بەرچاو دەکەوێت و ئەمەش مەترسی گەورە لەسەر ئایندەی وڵات و ناوچەکە دروست دەکات.

ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی قەڵادزی سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕینى سەر بە پارێزگاى سلێمانى ، بەمەبەستی هۆشداری دان لە مەترسی ئامارەکانی کۆچی گەنجان  ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین  کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران و ئاماری کۆچکردن لە ئەمساڵدا ئەنجامدا.

ئەحمەد حەسەن سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند،کۆچکردنی گەنجان کارەساتێکی نیشتمانیە بە جۆرێک ڕێژەی گەنج بە شێوەیەکی بەرچاو لەم دەڤەرەدا کەم بۆتەوە. بەهۆی کۆچی بەلێشاوی گەنجانەوە نا هاوسەنگی ڕەگەزی لە ناوچەكەمان درووستبووە.

هاوکات ئەحمەد حەسەن دەڵیت  بێکاری، کەمی داهات و جیاوازی نێوان سنوورەکان هۆکاری سەرەکی کۆچکردنی گەنجانن، بە جۆرێک تەنها لە ئەمساڵدا دەڤەری ڕاپەڕین لە  پشدەر دوو هەزار و 633 گەنج کۆچیان کردوە   ئەحمەد حەسەن دەڵێت ، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین سۆراخی بی سەوشوێناه‌ی کۆچ و خنکاوانی دەریایی ئیجە بکات، جیاوازی سنورەکان رابگرن. 

ئەحمەد حەسەندەشلیت داواکارین بەهانای ئەم ناوچەیەوە بێن چونكە پێویستی بە بنایتنانەوەی ژێرخانی ئابوری و کۆمەڵێک پرۆژەی باش هەیە ، کە گەنج بتوانێت خۆی تێدا بدۆزێتەوە، هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێت.

  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی