×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

ناوەندی هەواڵ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وه‌فده‌ى پارتى بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان پێكیهێناوه‌ ئاشكراى كرد، سبه‌ینێ سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن، وتیشى " لە یەک حاڵەتدا سەردانەکە دوادەخەین، ئەگەر کۆمسیۆن ئەمڕۆ ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند نەکات".

وه‌فده‌كه‌ پێکدێن لە هۆشیار زێبارى ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق ئەندامى مەکتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاب ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و ئومێد سەباح ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی، عەلی حسێن بەرپرسی ئەنجومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى و هەڵەبجە یاوەرى وه‌فده‌كه‌ دەکات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى "ئیراده‌ میدیا" بڕیاربوو سێشەممەی رابردوو ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت، بەڵام بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێری و قەدەغەی هاتووچۆوە دواکەوت، به‌ڵام ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت و ناوى په‌رله‌مانتاران بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و داوا دەکرێت بە زووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت، دواتریش هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
 
ڕۆژى18ى تشرینى یەکەم دەنگدانى تایبەت و دوو رۆژ دواتر دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

 21ـی تشرینى یەکەم ئەنجامى بەرایی و 30ـی تشرینى یه‌كه‌م ئەنجامى کۆتایی هه‌ڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیه‌ندرا.
 
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمدا پارتی 39 کورسی، یەکێتیی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان 1 کورسی بەدەستهێنا.
 
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 رۆژدا داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ بکات کۆببنەوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا داوای نەکرد، پەرلەمانتاران دەتوانن لە 11ـەمین رۆژ دوای پەسه‌ندکردنی ئەنجامەکان کۆببنەوە.


  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

  • ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

  • گشتاندنی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکرایەوە

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

  • کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

  • له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ كۆنابێته‌وه‌

  • وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

  • كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

سەرەکی