×

پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان
16   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسه‌ند دەکرێت، لایه‌نه‌كانیش چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى "ئیراده‌ میدیا" بڕیاربوو سێشەممەی رابردوو ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت، بەڵام بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێری و قەدەغەی هاتووچۆوە دواکەوت، به‌ڵام ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت و ناوى په‌رله‌مانتاران بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و داوا دەکرێت بە زووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت، دواتریش هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
 
ڕۆژى18ى تشرینى یەکەم دەنگدانى تایبەت و دوو رۆژ دواتر دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

 21ـی تشرینى یەکەم ئەنجامى بەرایی و 30ـی تشرینى یه‌كه‌م ئەنجامى کۆتایی هه‌ڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیه‌ندرا.
 
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمدا پارتی 39 کورسی، یەکێتیی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان 1 کورسی بەدەستهێنا.
 
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 رۆژدا داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ بکات کۆببنەوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا داوای نەکرد، پەرلەمانتاران دەتوانن لە 11ـەمین رۆژ دوای پەسه‌ندکردنی ئەنجامەکان کۆببنەوە.
 


  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

  • ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

  • گشتاندنی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکرایەوە

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

  • کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

  • له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ كۆنابێته‌وه‌

  • وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

  • كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

سەرەکی