×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

ناوەندی هەواڵ

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، ڕایگەیاند، ڕووماڵی چەند حاڵەتێكی خۆكوژی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا لە هەرێمی كوردستان لەلایەن زۆربەی میدیاكانەوە بەشێوەیەكی "نەرێنی" كراوە كە هیچ خزمەتێك بە پرسی ڕێگریكردن لە توتوندوتیژی و خۆكوژی ناكات. 

ڕێكخراوەكە دەڵێت، پێویستە لەكاتی ڕوماڵكردنی هەواڵەكانی مردن بە خۆكوژی، كەناڵەكان و میدیاكان ڕەچاویان بكەن.

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە"پاش ڕودانی چەند حاڵەتێكی مردن بەخۆكوژی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا لە هەرێمی كوردستان و ئەو ڕوماڵە نەرێنییەی بەشێكی زۆری میدیاكان كردیان بۆ ئەو ڕوداوانە، ئەوەی تێبینی كرا زۆربەی میدیا و كەناڵەكان بە بیستراو و بینراو و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە هەستان بە بڵاوكردنەوە و ڕوماڵكردنی هەواڵەكان بەشێوەیەك كە هیچ خزمەتێك بە پرسی ڕێگریكردن لە توندوتیژی و بیری خۆكوژی و خودئازاردان ناكات لەناو كۆمەڵگادا، بەڵكو سەرجەم سنورەكانی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و كلتوری كۆمەڵایەتی پێشێل كرد".

ڕێكخراوەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا كۆمەڵێك خاڵی خستۆتەڕو كە پێویستە كەناڵەكان و میدیاكان لەكاتی ڕوماڵكردنی كەیسەكانی خۆكوژیدا رەچاویان بكەن لەوانە: دانەڕشتنی مانشێتی هەواڵەكان بە زمانێكی كارتێكەری وروژێنەر،  دوركەوتنەوە لە وەسف كردن و باسكردنی وردەكاریی ڕێگا بەكارهاتوەكان بۆ كردەوەی خۆئازاردان و خۆكوژی ، ئاماژە نەدان بە بەشوێن و جێگای خۆكوژییەكەو دوركەوتنەوە لە ناوهێنان و وەسفكردنی كەسایەتی و وێناكردنی قوربانییەكە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

  • ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

  • گشتاندنی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکرایەوە

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

  • کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

  • له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ كۆنابێته‌وه‌

  • وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

  • كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

سەرەکی