×

13   کاتژمێر پێش ئێستا 148 جار خوێنراوەتەوە

کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

ناوەندی هەواڵ

لە سنووری گوندەکانى ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکوک جارێکى دیکە کێشەى نێوان جوتیارە کوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە و ئەمڕۆ دوو جوتیاری کورد لەلایەن سوپاوە دەستگیرکران.

سنووری ناحیەی سەرگەڕان زۆرینەی گوندەکانی کوردنشینن، لە دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە چەندین جار رووبەڕووی کێشە و ئاستەنگی سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە بوونەتەوە.

محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی پەڵکانە رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو جوتیاری کورد لە سەرگەڕان لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان کارکردن بووە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانى خۆیاندا.

دەستگیرکردنی ئەو دوو جوتیارە کوردە لە کاتێکدایە، کە بڕیاربوو کارکردن لەسەر ئەو زەوییانە ئاسایی ببێتەوە کە نزیکەی 20 هەزار دۆنم دەبن.

  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

  • ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

  • گشتاندنی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکرایەوە

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

  • کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

  • له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ كۆنابێته‌وه‌

  • وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

  • كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

سەرەکی