×

10   کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

ناوەندی هەواڵ

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق پەسەند کردنى ئەنجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راگەیاند و دەڵێت، تەنها ماوە رادەستى سەرۆکایەتى هه‌رێم بكرێت.

لە 20ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوون ڕۆژى دواتر ئەنجامى بەرایی ڕاگەیەندرا، ژمارەیەک لە لیست و بەربژێرەکان ڕەخنەیان لە ئەنجامەکە هەبوو، بەڵام رۆژى 18ى تشرینی دووەمی 2024، دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، سەرجەم تانەکانى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان رەتکردەوە.

نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانى پەسەند کردووە، تەنها ئەوە ماوە ئەنجامەکە بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی كه‌ واژۆی دادوه‌ر حه‌سه‌ن فوئاد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌ تێیدا هاتوه‌، "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌مو ئه‌و تانانه‌ی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم بۆی نێردراوه‌ له‌ماوه‌ی یاسایی یكلایی كردونه‌ته‌وه‌، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ تانه‌كانیش به‌گوێره‌ى بڕگه‌كانی مادده‌ی (10/حه‌وته‌م) له‌یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ (31)ی ساڵی 2019 بوه‌".

 به‌گوێره‌ی ئه‌و تانانه‌ی تۆماركرابون، 25 تانه‌یان له‌ سلێمانی، 12یان له‌ هه‌ولێر، سێیان له‌ دهۆك و تانه‌یه‌كیش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چاودێری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ تۆماركرابون.

 

  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

  • ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

  • گشتاندنی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکرایەوە

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

  • کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

  • له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ كۆنابێته‌وه‌

  • وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

  • كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

سەرەکی