×

13   کاتژمێر پێش ئێستا 399 جار خوێنراوەتەوە

له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

ناوەندی هەواڵ

دژى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى زه‌ویه‌وى بازرگانى  دانیشتوانى گوندی کۆتۆل-ى سەر بەشاری خۆی لەپارێزگای ورمێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و لە خۆپیشاندانەکەدا گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک ژن بریندار کران.

بە گوێرەى زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 24-11-2024، دانیشتوانى گوندی کۆتۆل-ى سەر بەشاری خۆی دژى داگیرکردنى زەوییە بازرگانییەکانیان گردبونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە خۆپیشاندانەکەدا  گرژى لەنێوان خۆپێشاندەران‌ و پاسەوانی سنور دروستبوو، لەئەنجامدا چوار ژنە خۆپیشاندەر بەگولە بریندارکران.

وەک دانیشتوانى گوندەکە ئاماژەیان پێکردووە، ئەو پارچە زەوییەی کێشەی لەسەر دروستبووە، بەهاکەی 100 ملیۆن دۆلارە، لەکاتى خۆپیشاندانەکەدا لەلایەن پاسەوانی سنوری ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و ل ئەنجامدا چوار ژن برینداربون برینی یەکێکیان سەختە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.

لە زانیاریەکانى دانیشتوانى گوندەکەدا هاتووە، هه‌شت کەسی دیکەی گوندەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، چوار لەدەستبەسەرکراوەکانیش ژنن.

بڕیارە ئەمڕۆ وەک ناڕەزایی لەدژی بریندارکردنی ئەو ژنانە و دەستبەسەرکردنی ژن ‌و پیاوی ئەو گوندە، خەڵکی کۆتۆلی دووبارە خۆپیشاندان ئەنجام بدەنەوە.

  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

  • ڕێكخراوی DHRD لەبارەی چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی كەیسەكانی خۆكوژی لە هەرێم هۆشداری دەدات

  • گشتاندنی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوکرایەوە

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

  • کەرکوک؛ کێشەى جوتیارەکوردەکان و سوپاى عێراق سەریهەڵدایەوە

  • له‌گوندێگى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ كۆنابێته‌وه‌

  • وه‌فدى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان سەردانى سلێمانى دەكات

  • كه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت

سەرەکی