×

17   کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتى رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو دانیشتنى لایەنەکان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات.

جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانیشتنی لایەنەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.

وتیشى، حزبەكەمان دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێکی ‏سیاسیدا رەتناکاتەوە و ئامادەین بۆ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ ‏لایەنەکان و پێمان باشە بە زووترین کات کابینەی ‌‎دە‏یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.‏

دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر بەڕیوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا کە لە 20-10-2024، ئەنجامدرا، بریارە هەفتەی داهاتوو، 2-12-2024، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

  • 18 چەكداری سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون

  • ​توركیا سەرۆك شارەوانییەكەی دیكەی كورد دەستگیردەكات

  • غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

  • بژمێرە ڕاستگۆکە خەڵات کرا و هەلی کاریشی بۆ دابین دەکرێت

  • ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن كەسە

  • دڵشاد شەهاب: بەم زوانە سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات

سەرەکی