19 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان
ناوەندی هەواڵ
کەجەکە بە بۆنەی 46مین ساڵیادی دامەزراندنی ( پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە )وە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : لەدوای دروست بوونی پەکەکەوە بەرەوپێشچوونی گەورە دروست بووە و قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان کۆتایی پێهاتووە .
کەجەکە لە دوای سڵاو لە شەهیدان و وڵاتپارێزان، زیندانیانی ناو زیندانەکان گەریلا و جەنگاوەرەکانیان دەڵێت ؛
گەلی کورد لەو گەلانەیە کە بە تەواوەتی لە ئازادیی بێبەشکرا، دابەشکرا، نکۆڵی لێکرا و بە نەبوو دانرا، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزە قڕکەرەکان ئەوەی بۆ گەلی کوردیان بە ڕەوا بینی مامەڵەیەکی زۆر نادادپەروەرانە، بێ بەزەییانە و نامەردانەی مێژوویی بوو، وەستانەوەی ڕەوا لەبەردەم ئەوەشدا هەموو جارێک بە هێرشی هاوبەشی ئەو هێزانە سەرکوت دەکرا، بەڵام ئەو سیستەمەی لەلایەن سیستەمی جیهانی سەرمایەدارییەوە دامەزرا و پارێزگاری لێکرا، بە تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکە جارێکی دیکە کەوتە ناو قەیران، گێژاوە و ئێستا تێیدا چەقیون .
پەکەکە سیاسەت مێشکی باڵادەستی پیاو کۆلۆنیالیزم و قڕکەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی خستەناو قەیران و بووە تەڤگەرێک کە ( کەسایەتی، کۆمەڵگە، ژینگە و ژن)
ئازاد بکات، بەو جۆرە مۆدێلی چارەسەریی ئافراند، لەبەر ئەوەش دەرکەوتن و ڕابوونی پەکەکە ( مێژووییە، ستراتیژیکە، ئایدۆلۆژیکە و سیاسییە ) کەجەکە وادەڵێت .
کەجەکە لە ٤٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکەدا دەڵێت : سڵاویان ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەن کە لەپێناو جیهانێکی یەکسان و ئازاد تێدەکۆشن، داوا لە هەمووان دەکەن کە لەپێناو بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیکی کۆمۆن و کەسایەتییە ئازادەکان زیاتر خەبات بکەن و تێبکۆشن .
دەقی راگەیاندراوەکەی کەجەکە
“لە 46ـەمین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکەداین کە لە سەرەتاوە تائێستا بەرەوپێشچوونی گەورەی ئافراند، دوای ئەوەی پەکەکە دەرکەوت لە کوردستان سەردەمی قڕکردن، کۆلۆنیالیزم و کۆیلایەتی کۆتاییهات، لە سەر بنەمای ئازادیی سەردەمێکی نوێی مێژوویی دەستیپێکرد، لەبەر ئەوە، ئێمە ئەو هەنگاوە واتادارە بە هەستی شۆڕشگێڕییەوە سڵاوی ئاراستە دەکەین و لە سەرەتاوە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە شەهیدان، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، جەنگاوەرانی پەکەکە و پاژک، ئەو هاوڕێیانەی لە زینداندا خۆڕاگریی دەکەن، لە ژنان، گەنجان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، لەو شۆڕشگێڕانەی لە پێناو یەکسانیی، ئازادیی و دیموکراسییدا تێدەکۆشن، لە جیهانی دیموکراتیک، سۆسیالیست و لە مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز پیرۆز دەکەین.
لە ڕێگەی پیرۆز کردنی ئەم هەنگاوە مێژووییەوە ئێمە شەهیدانی دیموکراسیی و شۆڕش کە ئافرێنەری هەموو بەرەوپێشچوونەکانن، جارێکی دیکە بە پێزانینەوە یاددەکەینەوە، ڕێز، خۆشەویستی و تامەزرۆیی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و بە ڕێزەوە بەژنی خۆمان لە بەردەم یادی ئەوان دادەنەوێنین، بەڵێنی وەفاداریی و سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە دووپاتدەکەینەوە و دەڵێین، ئێمە بە دڵنیاییەوە یادیان بە زیندوویی ڕادەگرین.
گەل لە ژێر گوشار و ستەمی قڕکردن و جینۆسایددا بوو
ئەو تێکۆشانەی پەکەکە تیایدا پێشەنگایەتی کرد، نەک هەر گەلی کوردی ژیاندەوە، لە هەمان کاتدا پایەکانی سیستەمی هەنووکەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەژاند، هێزەکای مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە سەرەتای سەدەی 20ـەمدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان دیزاینێکی نوێیان ئەنجامدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتی بە نەتەوە دەوڵەتەکان دەبەست، لە ڕێگەی نەتەوە دەوڵەتە سەپێندراوەکانەوە، سەرچاوە و سامانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دزران و داگیر کران، گەلانی هەرێمەکە لەسەر دەستی هەمان ئەو دەوڵەتانەوە تاڵان و قڕکران، گوشاری نەژادپەرستیی و فاشیستییان کرایە سەر و لەلایەک لە ئازادیی بێبەش کران لە لایەکی دیکەوە کرانە دوژمنی یەکتر.
نامەردانەترین مامەڵە و ڕەفتاری مێژووی مرۆڤایەتییە
گەلی کورد لەو گەلانەیە کە بە تەواوەتی لە ئازادیی بێبەشکرا، دابەشکرا، نکۆڵی لێکرا و بە نەبوو دانرا، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزەکانی نەتەوە دەوڵەتی فاشیستی کۆلۆنیالیست و قڕکەر ئەوەی بۆ گەلی کوردیان بە ڕەوا بینی مامەڵەیەکی زۆر نادادپەروەرانە، بێ بەزەییانە و نامەردی مێژوویی بوو، گەلی کورد نەک هەر بە وڵاتەکەی خۆی گەمارۆ درا، لە هەمان کاتدا نکۆڵی لە هەبوونیشی کرا، لە ئاستی نەبووندا دانرا، وەستانەوەی ڕەوا لەبەردەم ئەوەشدا هەموو جارێک بە هێرشی هاوبەشی ئەو هێزانە سەرکوت دەکرا، بەڵام ئەو سیستەمەی لەلایەن سیستەمی جیهانی سەرمایەدارییەوە دامەزرا و پارێزگاری لێکرا، بە تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکە جارێکی دیکە کەوتە ناو قەیران، گێژاو و چەقین، دەرکەوتنی قەیرانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پشت بە مێشکی نەتەوە دەوڵەت دەبەستێت، لە بنەڕەتدا ئەنجامێکی تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکەیە.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەردەم، جددیترین چارەسەرییە
بێگومان کاتێک واتا و میراتی پەکەکە دەبێتە بابەتی باس، گەورەترین ڕۆڵ و کاریگەریی کە لەسەر مرۆڤایەتی داینا، سیستەمی ژیانی ئازاد و جێگرەوە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندی، ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ژیانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە کەسایەتی، کۆمەڵگە و ژینگە دەخاتە ژێر سەروەری خۆیەوە و تاڵانی دەکات، پاڕادایمی کۆمەڵگەی ئازادییپارێزی ژنان، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیکی ئافراند، بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە وەک گرێکوێرەیان لێهاتووە، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی دەستنیشان کرد و بۆ ئەوە تێکۆشانی سۆسیالیست دیموکراتیک لە دۆخی چەقین و بە بنبەست گەیشتن قوتار بکات، سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ئافراند، بەو جۆرە نیشانیدا کە بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەم سەردەمە خاوەن جددیترین چارەسەرییە، لەبەر ئەوە لە جیهاندا هەموو ڕۆژێک زیاتر خاوەنداریی لە ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت و لە هەمان کاتدا لە چوار لای جیهانەوە پشتیوانی بۆ گەلی کورد گەورە دەبێت، هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییش نیشانەی بەجێگەیاندن و ڕێکخستنبوونی ئەو پێشوازیەیە، هەربۆیە مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی بڵێت کە پەکەکە سیاسەت و مێشکی باڵادەستی پیاو، کۆلۆنیالیزم و قڕکەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی خستەناو قەیران و بووە تەڤگەرێکی بەو جۆرە کە کەسایەتی، کۆمەڵگە، ژینگە و ژن ئازاد بکات، بەم جۆرە مۆدێلی چارەسەریی ئافراند، لەبەر ئەوەش دەرکەوتن و ڕابوونی پەکەکە مێژووییە، ستراتیژیکە، ئایدۆلۆژیکە و سیاسییە.
پێشەنگایەتی بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادیی
یەک لە هەڵمەتە بنچینەییەکانی جەوهەری پەکەکە بێگومان بەها و بایەخدانە بە ژن و ئازادیی ژن، ڕێبەر ئاپۆ تا کۆتایی دەرگای پەکەکەی بۆ ژنان کردەوە و لێرەدا بەرەوپێشچوونی بنچینەیی مێژوویی بە ئەنجام گەیاند، ئەوە پێودانگەی بنچینەیی پەکەکە لەم سەردەمەدایە، کە بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادیی لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕێبەرایەتی بۆ ژنان دەکات.
لە کۆتاییدا یەک لە بابەتە سەرەکییەکان هەڵسەنگاندنی ئەوەیە تێبگەین کە پەکەکە لەسەر چ بناغەیەک دەرکەوتە سەر شانۆی مێژوو، پشتی بە چ داینەمیکێکی تێکۆشان بەست، ئەو هەموو بەرەوپێشچوونەی بە چ شێوەیەکی بەدەستهێنا، سەرباری هێرشی دژواری هەرێمایەتی و نێونەتەوەیی چۆن لەسەر پێ خۆی ڕایگرت و گەشەسەندنی ئافراند، هەربۆیە پەکەکە یەک لەو بابەتانەیە کە زیاتر دەبێت لە ڕووی زانستییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەییدا دەبێت تێکۆشان زیاتر پەرەی پێبدرێت
ئێمە جارێکی دیکە ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە لە سەرەتادا لە گەلی کورد و هەروەها لەسەرجەم گەلان، لە ژنان، دۆستان و چەوساوەکان پیرۆز دەکەین، لە ٤٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکەدا سڵاو و خۆشەویستمان ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەین کە لەپێناو جیهانێکی یەکسان و ئازاد تێدەکۆشن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییدا داوا لە هەمووان دەکەین کە لەپێناو بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیکی کۆمۆن و کەسایەتییە ئازادەکان زیاتر خەبات بکەن و تێبکۆشن”.
زانیاری لەسەر پەکەکە
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ساڵی 1978لە گوندێكی باكووری كوردستان یەكەم كۆنگرەی خۆی بەست و بوونی خۆی بە شێوەی ئاشكرا و فەرمی ڕاگەیاند.
پەكەكە لە ڕۆژی 27/11/1978 لە گوندی فیسی سەر بە قەزای لیجە لە پارێزگای ئامەد لە باكووری كوردستان یەكەم كۆنگرەی خۆی بە بەشداری 23 كەس بەست و سەرھەڵدانی خۆی ڕاگەیاند.
ناوی پەکەکە دانانی ناوی پەكەكە بۆ ئەو حزبە تازە دامەزراوە لەلایەن ئەندامێكی كۆنگرەی یەكەمی پەكەكە بە ناوی فەرھاد كورتای پێشنیاز كراوە و لەو كۆنگرەیەدا پەسەندكرا.پێش دامەزراندنی پەكەكە، ئەندامان و لایەنگرەكانی ئەو حیزبە، بەناوی ئاپۆچییەوە كار و چالاكییان بەڕێوە دەبرد.
|