×

2024-11-25 135 جار خوێنراوەتەوە

غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

ناوەندی هەواڵ

زیاتر لە 45 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 تێپەڕیوە و ئەمڕۆ 25ی مانگی 11یە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی 10 فەرمانبەران دابەشنەکراوە هاوکات چارەنووسی دوو مووچەی مانگەكانی (11 و 12) بەنادیاری ماوەتەوەو پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت: هەواڵیکی ناخۆشە بەڵام دەبێت بە فەرمانبەران بڵێم فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاندووە، سەبارەت بە مووچەی مانگی12 جگە لە خوێندنی فاتیحە، ئومێدێكی ترم نیە بیدەم بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

لەئێستادا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەكراوە بەهۆی نەناردنی پارە لە بەغداوە و هاوكات، حكومەتی هەرێمیش بە داهاتی ناوخۆی چەند مانگی ڕابردوو ئامادە نییە مووچە دابەش بكات لەکاتێکدا هه‌موو ڕۆژێك 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تیمێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێك لەبارەی لیستی مووچە دوای وردبینی كردن.

بە وتەی پەرلەمانتاران، ئه‌و پاره‌ی بۆ ساڵی 2024 بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌ بۆ مووچه‌ ته‌نها 700 ملیار له‌ حسابی هه‌رێمدا ماوه‌ و به‌وه‌ش 300 ملیار دینار كورتهێنان ده‌بێت بۆ موچه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ڵێن هیچ پاره‌مان نیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌.

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

  • 18 چەكداری سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون

  • ​توركیا سەرۆك شارەوانییەكەی دیكەی كورد دەستگیردەكات

  • غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

سەرەکی