×

2024-11-25 80 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن كەسە

ناوەندی هەواڵ

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژمارەی دانیشتووانی هەریمی كوردستان 'جگە لە ناوچە جێناكۆكەكان'بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری شەش ملیۆن و 370 و 668 كەسە.

وتیشی: هێشتا داتابەیسی 4٪ـی خێزانەكانی هەرێمی كوردستان لە سیستەمەكەدا دانەبەزیوە.

ڕۆژی دووشەممە 25-11-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراقی بە هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوە.

 بەپێی ئەنجامی سەرژمێری ئەو 45 ملیۆن كەسە لە چوارچێوەی زیاتر لە حەوت ملیۆن خێزاندان، لە 11.33%ـی سەرۆكی خێزانەكان ژنن، رەگەزی مێ نزیكەی 1% لە رەگەزی نێر كەمترە.هاووڵاتییانی تەمەن 15 بۆ 60 ساڵ، زۆرینەی دانیشووان پێكدەهێنن.بەگوێرەی ئەنجامەكە، ژمارەی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 كەسە، ئەو ژمارەیە بیانییەكان و پەنابەرانیش دەگرێتەوە.

شارنشین لە عێراق 70.3% و گوندنشین 29.7%ـی تێكڕای ژمارەی دانیشتووانن.بەراورد بە ساڵی 2009 كە ژمارەی دانیشتووان 31 ملیۆن و 664 هەزار بوو، رێژەی ساڵانەی گەشەی دانیشتووان گەیشتووەتە 3%.ژمارەی رەگەزی نێر لە عێراق و هەرێمی كوردستان 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 كەسە، كە دەكاتە 50.1%ـی كۆی ژمارەی دانیشتووان.ژمارەی رەگەزی مێ 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 كەسە، كە دەكاتە 49.8%ـی كۆی ژمارەی دانیشتووان.

ئەو خێزانانەی ژنان سەرۆكیانن 11.33%ـی هەموو خێزانەكان پێكدەهێنن، لەكاتێكدا پیاوان سەرۆكایەتیی 88.67%ـی خێزانەكان دەكەن.محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: دەستەی ئاماری عێراق رێوشوێنەكانی دیكە بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی تەندروستی، دیمۆگرافی، لەدایكبووان، مردووان و خاوەن پێداویستیی تایبەت كۆدەكاتەوە بۆ ئامادەكردنی ئاماری كۆتایی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.

ئەو كەسانەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەمەنیان لە 15 ساڵ كەمترە، 36.1%ـی تێكڕای ژمارەی دانیشتووانن؛ تەمەنی 15 بۆ 65 ساڵ 60.2%ـی هەموو ژمارەی دانیشتوواننتەمەنی 65 بەرەو سەرەوە 3.7% پێكدەهێنن.بەگوێرەی ئاماری بەرایی سەرژمێری، هەشت ملیۆن و 37 هەزار و 221 خانوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەن. كە 92.1%ـیان خانووی نیشتەجێبوونن، 6.6% شوقە، 0.4% خانووی گڵ و، .0.9%ـیان لە جۆری دیكەن.

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

  • 18 چەكداری سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون

  • ​توركیا سەرۆك شارەوانییەكەی دیكەی كورد دەستگیردەكات

  • غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

  • بژمێرە ڕاستگۆکە خەڵات کرا و هەلی کاریشی بۆ دابین دەکرێت

سەرەکی