×

جەنگیز دوندار سەرۆكی شارەوانیی كایاپنار
2024-11-26 107 جار خوێنراوەتەوە

​توركیا سەرۆك شارەوانییەكەی دیكەی كورد دەستگیردەكات

ناوەندی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (26ی تشرینی دووەمی 2024) هێزە ئەمنییەكانی توركیا هەڵیان كوتایە سەر ژمارەیەك ناونیشان لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئامەد، ئیستەنبوڵ، مێردین و شرناخ و چەندین ڕۆژنامەنوس و چالاكوان دەستگیر كران.

لە میانی ئەو هەڵمەتی دەستگیركردنەی ئامەدی گرتەوە، هێزە ئەمنییەكان هەڵیان كوتایە سەر ماڵی جەنگیز دوندار سەرۆكی شارەوانیی كایاپنار و ناوبراویان دەستگیر كرد و ماڵەكەشیان پشكنی.

ئەگەری هەیە وەك چۆن سەرۆك شارەوانیی جۆڵەمێرگ (هەكاری)، محەمەد سدیق ئاكش  و سەرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورت، ئەحمەد ئۆزەر سەرەتا دەستگیر كران و دواتر قەییومیان لەجێ داندرا، قەییومیش لەجێی سەرۆكی شارەوانیی كایاپنار دابندرێت.

شەش ڕۆژ لەمەوبەر بە پاساوی "ئەندامبوون لە پەكەكە" دادگا بڕیاری دا هەریەك لە جەودەت كۆناك سەرۆكی شارەوانیی دێرسیم و مستەفا ساریگول سەرۆكی شارەوانیی ئۆڤاجك، بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزا بدرێن.

دوای بڕیارەكەی دادگا هەردوو سەرۆك شارەوانییەكە لە كار لادران و قەییومیان لەجێ داندرا.

هاوشێوەی محەمەد سدیق ئاكش،  جەودەت كۆناك و جەنگیز دونداریش توانیویانە لەسەر لیستی دەم پارتی ببن بە سەرۆكی شارەوانی.

بەڵام ئەحمەد ئۆزەر لەسەر لیستی جەهەپە و بە دڵی دەم پارتی لە میانی "لێكتێگەیشتنی شار" توانی ببێت بە سەرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورت. هەروەها مستەفا ساریگولیش لەسەر لیستی جەهەپە توانی ببێت بە سەرۆكی شارەوانیی كایاپنار.

سێ هەفتە لەمەوبەر ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی مێردین، گوڵستان سۆنوك سەرۆك شارەوانی ئێله (باتمان) و محەمەد قەرەیڵان سەرۆك شارەوانی خەلفەتی، كە لەسەر لیستی دەم پارتی توانیبویان ببن بە سەرۆك شارەوانی لەكارەكانیان دوورخرانەوە و قەییومیان لە جێ داندرا.

بەم جۆرەش ژمارەی ئەو سەرۆك شارەوانییانەی بە پاساوی "ئەندامبوون لە پەكەكە" لە كارەكانیان دوخراونەتەوە و قەییومیان لەجێ داندراوە، گەیشتووەتە حەوت شارەوانی و ئەگەری ئەوە هەیە قەییوم بۆ 16 شارەوانیی دیكەی باكوری كوردستان دابندرێت.

 

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

  • 18 چەكداری سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون

  • ​توركیا سەرۆك شارەوانییەكەی دیكەی كورد دەستگیردەكات

  • غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

  • بژمێرە ڕاستگۆکە خەڵات کرا و هەلی کاریشی بۆ دابین دەکرێت

سەرەکی