×

ئیلهان چۆماك
2   کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

ناوەندی هەواڵ

ئیلهان چۆماكی شاعیر  شەوی رابردوو لە تەمەنی 52 ساڵی و دوای 30 ساڵ بەسەربردنی تەمەن لە زینداندا ئازاد كرا.

ساڵی 1994، ئەو كاتەی چۆماك خوێندكاری بەشی جوگرافیا بوو لە زانكۆی ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەت و پەیوەندی بە پەكەكە و سوتاندنی دارستانەكان، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی توركیاوە دەستگیركرا.

پڕۆسەی دادگایی كردنی چۆماك شەش ساڵی خایاند و ساڵی 2000 سزای زیندانیی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا، لە ماوەی تەمەنی زیندانیكردنی گواستراوەتەوە بۆ چەندین گرتوخانەی جیاواز، تا شەوی رابردوو لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە زیندان ئازاد كرا.

لە 23ی ئایاری ئەمساڵ، ژووری پزیشكانی ئیستانبوڵ-ITO، خەڵاتی مافی مرۆڤی ئاشتی و دیموكراسی بەخشییە هەریەك لە ئیلهان سامی چۆماك و دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆكی كۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات و سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا.

ئیلهان سامی چۆماك، ساڵی 1973 لە بێنگۆلی باكوری كوردستان لەدایك بووە، دوای تەواوكردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری بینگۆل، لە ساڵی 1992 لە زانكۆی ئیستەنبوڵ، فاكەڵتی هونەر و زانست، بەشی جوگرافیا ناوی خۆی تۆمار كرد، پێش تەواوكردنی خوێندنەكەی لە ساڵی 1994 دەستگیركرا.

چۆماك جگە لە زمانی توركی، شیعریشی بە زمانی كوردی نووسیوە، ساڵی 2022 خەڵاتی تایبەتی ئازادی ڕادەربڕین و ناوەندە كۆمەڵایەتییەكانی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری نەرویج و یەكێتی نووسەران وەرگرتووە. 

شیعرەكانی وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، نەرویجی، ڕووسی، ئەڵمانی و وێڵزی، ئەندامی كۆمەڵەی قەڵەمنووسانی توركیا و یەكێتی نووسەرانی توركیایە، هەروەها ئەندامی قەڵەمی نەرویجی، قەڵەمی نەمسایی، وێڵز پێن سیمرو بووە.

 

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

  • وادەى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

  • 18 چەكداری سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون

  • ​توركیا سەرۆك شارەوانییەكەی دیكەی كورد دەستگیردەكات

  • غەریب ئەحمەد: فاتیحە بۆ مووچەی مانگی 12 بخوێنن

  • بژمێرە ڕاستگۆکە خەڵات کرا و هەلی کاریشی بۆ دابین دەکرێت

سەرەکی