×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسی توركیا 16 ڕۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەستگیردەكات

ناوەندی هەواڵ


لە دوێنێوە تا ئێستا 16 ڕۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەند لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستگیر کراون. تا ئێستا نازانرێت چ تۆمەتێک ئاراستەی ڕۆژنامەنوسە دەستبەسەرکراوەکان دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی وڵات بڵاویكردەوە؛ لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوانی پۆلیسی توركیا تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێردا 16ڕۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەندی كورد لە باكوری كوردستان دەستگیر كران بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی تۆمەتباربونیان هەبێت.

ئاشكرایشیكردووە، جگە لەو  ڕۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەند، هاوكات دەیان چالاكوان و ئەندامانی سەر بە پارتە كوردییەكانیش دەستگیركراون.

پارتی یەكسانی و دیموكراسی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان دەبەپە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ناڕەزایەتییان دژی هەڵمەتی دەستگیركردنەكان دەربڕی و رایانگەیاندووە، دەسەڵاتی توركیا بە تایبەت ئەكەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی بەر بە روخانیان بگرن دەستیان بە دەستگیركردن رۆژنامەنوسان و سیاسەتمەدارانی باكوری كوردستان كردووە.

  • پۆلیسی توركیا 16 ڕۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەستگیردەكات

  • سەعدی پیرە: بەو بەرنامەو بەڵێنانەوە دەچێتە پەرلەمان کە بانگەشەمان بۆکردووە

  • لەسەر تۆمارکردنى دیمەنى بۆردومانەکانى تورکیا پارتى گەنجانى بادینان دەستگیردەکات

  • بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

  • ئەنجوومەنى وەزیران پرسى سێ مووچەى کۆتایى ئەمساڵ یەکلا دەکاتەوە

  • ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە مامۆستایەكی كورددا سەپاند

  • شاعیرێكی باكوری كوردستان دوای 30 ساڵ ئازادكرا

  • كۆبوونەوەی لایەنەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات

  • کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا "دروست بوونی پەکەکە کۆتایی هێنا بە قڕکردن و ئینکاری کردن لە بوون و ناسنامەی کوردستان

سەرەکی