×

5   کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

هێرش و بۆردومانەکانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

ناوەندی هەواڵ

هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامن و میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش بڵاویانکردەوە، هێزەکانی هەسەدە لە عەین عیسا و دەوروبەری گرێسپی هێرشی گروپەچەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیایان تێکشکاندووە.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پردی قەرەقۆزاخ و گوندی شێخلەری سەروی لە رۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران کرد و هەسەدەش وڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.

دوێنێ شەویش چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی شاکیرۆ لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا و هەوڵی داگیرکردنیان داوە، بەڵام لەلایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ڕەققەوە هێرشەکە تێکشکێنراوە. 

لەلایەکی دیکەوە، چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەی سولوکی سەر بە شاری گرێسپی، هەوڵی داگیرکردنی ناچەکەیان داوە، بەڵام لەلایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی رەققە وڵامدراونەتەوە و شکستیان بە داگیرکردنی ئەو ناوچانە هێناوە.

 

  • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی ڕۆژنامه‌نووسان تێرۆر دەكەن، ده‌بێت هه‌تا ماون له‌ ترسدا بژین

  • هێرش و بۆردومانەکانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

  • ئەڵمانیا بۆ تورکیا: ئاسایشی کورد زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی داهاتووی سوریا

  • له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ هۆشداریی ده‌درێت

  • مەسرور بارزانى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانی گرێبەستى راگرت

  • بەهۆی لێچوونی غاز دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا

  • هەفتەى داهاتوو شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات

  • دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

  • بەبیانووی نەبوونی داهات حکومەت داوای پارە لە کۆمپانیاکانی دەستی کار دەکات

سەرەکی