×

2024-12-28 160 جار خوێنراوەتەوە

ئامەد: دادگا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دایك و مام و برایەكی نارین گوراندا سەپاند

ناوەندی هەواڵ

دادگای ئامەد بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسییەی نارین گورانەوە دا، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دایك و مام و برایەكی ناریندا سەپاند.

دادگای ئامەد لە چوارەمین دانیشتنیدا لەبارەی دۆسییەی نارین گورانەوە بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسییەكەوەدا، لە بڕیارەكەشیدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دایك و مام و برایەكی نارین گوراندا سەپاند، كە تۆمەتباری سەرەكی دۆسییەكەن، هەروەها سزای زیندانی چوار ساڵ و شەش مانگی بەسەر نەوزاد بەختیار دراوسێیەكی ماڵی ناریندا سەپاند، كە بە دانپێدانانی خۆی تەرمی نارین گورانی شاردووەتەوە.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا ئەو سزایەی بەسەر دایك و مامی و برای نارین گوراندا سەپێنراوە، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.

دادگای ئامەد چوار جار دانیشتنی لەبارەی دۆسییەی نارین گوران ئەنجامدا و لە چوارەمین دانیشتندا، كە سێ ڕۆژی خایاند، دادگا دەرفەتی دایە تۆمەتباران و پارێزەرەكانیان بۆ دوایین جار بەرگری یاسایی لە خۆیان بكەن بەڵام لەکۆتاییدا دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوەی دەرکرد.

نارین گوران، لە 21ی ئابی ئەمساڵ لە گوندی چولی سەر بە شارۆچكەی ڕەزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو، دواتر لە ڕۆژی 8ی ئەیلولی 2024، تەرمەكەی لە ناوچەی ئۆغڵاری سەر بە ئامەد دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا 12 كەس بە تۆمەتی كوژرانی نارین دەستگیركراون.

  • كاروانێكی گەورەی چەك و کەرەستەی سەربازی ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوا

  • "هەسەدە" لەناو بردنی دوو سیستەمی ڕاداری تورکیای ڕاگەیاند

  • فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئەو کۆمپانیایە تەنها بۆ وەرگرتنی گرێبەستی تاقیگە تەندروستیەکان دروست بووە

  • دەم پارتى لەبارەى دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجـ*ەلان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • وادەى دابەشکردنى پارەى بژمێرەکان راگەیەندرا

  • شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 رەوانە دەکرێت

  • روانگەی سوری: توركیا لە عەفرین رەشبگیری دەكات

  • هەسەدە پێشڕەوی دەكات؛ شەڕ لە نێوان هەسەدە و چەتەكان بە قورسی بەردەوامە

  • ژن و منداڵی كوردن؛ چەند گۆڕێكی دیكەی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە

سەرەکی