×

2024-12-30 153 جار خوێنراوەتەوە

وادەى دابەشکردنى پارەى بژمێرەکان راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

بەڕ‌ێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی دانیشتوانی هەرێم رایگەیاند، دواى کۆتایى هاتنى پشووى سەرى ساڵ پارەى بژمێرەکان دابەسدەکرێت و  27 هەزار بژمێر، مامۆستا و بەڕێوەبەر مافى وەرگرتنى بڕى 250 هەزار دیناریان هەیە بۆ هەر مانگێکى کارکردن.

لە 20ی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمى کوردستان سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بەشێوەی کردەیی دەستیپێکرد و بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو لە 14ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات، 120 هەزار بژمێر بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد، بەڵام تا ئێستا پارەى بژمێرەکا دابەشنەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2024، مەحمود عوسمان بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى سەرژمێریى گشتیی دانیشتوان لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند،چاوەڕوان بوون بەر لە پشووەکانى سەرى ساڵ پارەى بژمێرەکان دابەشبکرێت بەڵام لە 25ـى ئەم مانگەوە لە هەرێمى کوردستان پشوو راگەیەندراوە و ئەمەش کاریگەرى هەبووە، چونکە رێکارەکانى گواستنەوەى پارە بۆ بانکەکان ئەلیکترۆنییە و لە هەرێمى کوردستان دەوامى بانکەکان نییە.

وتیشى، 27 هەزار بژمێر و مامۆستا و بەڕێوەبەر مافى وەرگرتنى بڕى 250 هەزار دیناریان بۆ هەر مانگێکى کارکردن هەیە، لیستى ناوى بژمێرەکان ئامادەکراوە و سەرجەم رێکارەکانى وردبینیکردن کۆتاییان هاتووە و دواى کۆتاى هاتنى پشووەکان دەست بەدابەشکردنى پارەکە دەکرێت.


  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی