×

وێنەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە
2024-12-30 191 جار خوێنراوەتەوە

ژن و منداڵی كوردن؛ چەند گۆڕێكی دیكەی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە

ناوەندی هەواڵ

لە ناوچەی تەل شێخییە لە پارێزگای سەماوە، چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی نوێ دۆزرانەوە كە سەرجەمیان ژن و منداڵی كوردن.

دكتۆر زیا كەریم، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق ڕایگەیاند:" بۆ یەكەم جار رایدەگەیەنم كە لە رێگەی پێداچوونەوە و شیكردنەوەی وێنەی مانگی دەستكرد، گۆڕی بەكۆمەڵی نوێمان لە تەل شێخییە دۆزیوەتەوە”.

وتیشی “دووریی نێوان گۆڕەكان كەمتر لە مەترێكە، سەرجەم قوربانییەكان ژن و منداڵی كوردن و جلوبەرگی كوردییان لەبەرە و یەكدیان لەباوەش گرتووە”.

دكتۆر زیا كەریم لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان وتی: “پاشماوەكان زۆر كەڵەكە كراون، لەبەرئەوەی ژن و منداڵن، ژنەكان منداڵەكانیان لە باوەش گرتووە، بۆیە كاری دەرخستنیان زۆر ئاڵۆز و قورسە، هەوڵ دەدەن كە ئێسكەكان تێكەڵ نەبن بۆ ئەوەی پشكنینی DNA بە باشی بكرێت”.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕەبەكۆمەڵەكان ئەو گۆڕەی ئێستا لە تەل شێخییە كاری تێدا دەكرێت لە مانگی پێنجـی ئەمساڵ دۆزراوەتەوە “تاوەكو ئیستا 50 رووفاتیان دەرهێناوە و پێشبینی دەكەن كە 100 بۆ 150 رووفاتی دیكەی تیادا بێت”.

بەپێی ئاماری یەكێتیی نووسەرانی جینۆساید، لەكۆی 182 هەزار جینۆسایدكراوی تاوانی ئەنفال و هەشت هەزاری بارزانییەكان و دەیان هەزار لە كوردانی فەیلی، تەنیا هەزار و 974 رووفاتی ئەنفالكراو كە دەكاتە 1٪ـی ژمارەی ئەنفالكراوان و رووفاتی 696 جینۆسایدكراوی بارزانییەكان گەڕێندراونەتەوە كە دەكاتە كەمتر لە 9٪ـی ژمارەی جینۆسایدكراوانی ئەو تاوانە.

 

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی