×

2024-12-30 183 جار خوێنراوەتەوە

كاروانێكی گەورەی چەك و کەرەستەی سەربازی ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوا

ناوەندی هەواڵ

هێزێكی گەورەی ئەمریكا بە 60 بارهەڵگر چەك و پێداویستی سەربازییەوە گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و شەڕی نێوان هەسەدە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەردەوامە و بە دەیان چەكدار كوژراون.

کبەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "العربیە" ئەمریکا 60 بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان كردووە، كە ئەو كاروانە لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ناو خاکی باكوری سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان”.

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، دڕەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی بارهەڵگری ئەمریکا، کە سەرباز و چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی پێبووە لە بنکەی سەربازی خەراب جیریی ڕومێلانی باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگەی سوری، لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکە بارهەڵگرەکەدا لە ئاسمانی ناوچەکەدا چەندین فڕۆکە چاودێرییان کردووە.

‌لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ کاروانێکی گەورەی سەربازی هاوپەیمانان لەعێراقەوە گەیشتووەتە حەسەکە و دێرەزوور.
به‌پێی ڕاگەیەندراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان لایەنە چەکدارەکانی پاڵپشتی تورکیا و شەڕڤانانی کورد لە باکووری سوریا بەردەوام بووە و لە ئەنجامدا لە دوێنوە 26 چه‌كدار کوژراون و سێ شه‌ڕڤانیش شەهید بوون.

ئاماژه‌به‌وه‌شدراوە، ئەمرۆ دووشەممە،حەوت چەکداری گرووپە چەكدارەكانی سەر بە تورکیا  لە تێکهەڵچوون لەگەڵ شه‌ڕڤانانی کورد لە ناوچەی مەنبەج و هەروەها لە خودی شاری مەنبج كوژراون.

لەڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگه‌ی سوری  بۆ مافەکانی مڕۆڤ ئەوەشهاتووە،  13 ئەندامی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە تورکیا كوژراون دوو شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)شەهید بوون، ئه‌وه‌ش لە ئەنجامی توندبوونەوەی شەڕی نێوان هێزەکانی هەسەدەو گرووپە چەکداروبەگرێگیراوەکانی سەر بەتورکیا لە میحوەرەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ و ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڕ دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 6 ئەندامی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سەر بەدەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژراون و 3 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) لە گوندەکانی منبج  شەهید بوون.

هناردنی چەک و کەرەستەسەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگری ئەمریکا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی گەیاندە هەمان بنکەی سەربازی، جگە لەوەی لەڕێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا چەندین بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی گەیەندراوەتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای كوردستان.

لەچەندرۆژی ڕابردووا میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بووە بەهەڵم و ڕایانگەیاند، تائێستا هیچ هەنگاوێك لە ئارادانیە بۆ كشانەوەی هێزەکانی ئەمریكا لە عێراق، نە لەلایەن ئەمریكا و نە لەلایەن حكومەتی عێراقیشەوە.

بە وتەی چاودێران و شارەزایان لەپەیوەندییەکانی ئەمریکا،   دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە لەسەرەتای ساڵی نوێدا دەست بەکار دەبێت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەهێڵێتەوە بۆ پاراستنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و بەجێیان ناهێڵێت، ئەوە لەکاتێکدا ڕێككەوتنەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدا پابەندكەر نییە بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا.

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

سەرەکی