×

2024-12-30 145 جار خوێنراوەتەوە

"هەسەدە" لەناو بردنی دوو سیستەمی ڕاداری تورکیای ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناوبردنی دوو ئامێری ڕادار و سیستمی شێواندن و زرێپۆشێکی سەر بە سوپای تورکیایان لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاقی باشووری کۆبانی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا "هەسەدە" ڕایگەیاند، تورکیا "دۆخی ئێستای سوریا دەقۆزێتەوە و بنکەی سەربازی نوێی لە ناو خاکی سوریا دامەزراندووە".

ئاماژەبەوەشکراوە، "تورکیا دوو بنکەی نوێی لە مونبج و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دامەزراند و لە وەڵامی ئەو داگیركەرییە، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا و دوو ئامێری ڕادار و سیستەمێکی شێواندن و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی هێزەكانیتوركیایان لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق لەناوبرد".

تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچە كوردیەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و شاری كۆبانێ دەكات، لە ڕاگەیەندراوەکەی "هەسەدە"دا هاتووە "ئەم هەوڵانەی تورکیا لە چوارچێوەی پلانی داگیرکەریدایە بۆ داگیركردنی خاكی سوریا، و پلانێكی کۆلۆنیالیزمی ئاشكرایە".

 

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

سەرەکی