×

2025-01-07 159 جار خوێنراوەتەوە

لە حەمرین سەربازێكی هاوپەیمانان كوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون

ناوەندی هەواڵ

هێزەكانی عێراق و هێزەكانی سوریای دیموكرات بە هاوكاریی هاوپەیمانان، دوو ئۆپەراسیۆنیان لە زنجیرەچیای حەمرین و دەوروبەری دێرەزوور ئەنجامداوە، بەوهۆیەوە و سەربازێكی هاوپەیمانان كوژراوە و دوو سەربازیان برینداربوون.

هێزی هاوبەشی عێراق و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە ڕۆژانی 30ـی كانونی یەكەمی 2024 تاوەكو شەشـی كانونی دووەمی 2025 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەكدارانی داعش لە عێراق و سوریا بەرپاكردووە و بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم)، لە ئۆپەراسیۆنەكاندا هێرشكراوەتەسەر چەندین مۆڵگە و حەشارگەی چەكدارانی داعش.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی سێنتكۆم، مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش لە زنجیرەچیای حەمرین بە فڕۆكەی شەڕكەر بۆردومانكراون و توانای داعش لە هێرشكردن و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستییانە كەمكراوەتەوە.

سێنتكۆم ئاشكراشیكردووە هێزی زەمینیی هاوپەیمانان و چەكدارانی داعش چەند جارێك لەسەر زەوی ڕوبەڕوی یەكتر بوونەتەوە و بەو هۆیەوە سەربازێكی هاوپەیمانان كوژراوە و دوو سەربازی دیكە برینداربوون.

لەبارەی ڕۆژئاوای كوردستان و سوریاوە، سێنتكۆم ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە هەمان ماوەدا و هاوكاتی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق، هێزەكانی سوریای دیموكرات بە هاوكاریی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش لە نزیك دێرەزوور ئەنجامداوە و سەركردەی شانەیەكی هێرشبەری داعش دەستگیركراوە.


  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

  • خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-رانیەیان داخست

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

سەرەکی