×

2025-01-08 51 جار خوێنراوەتەوە

خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-رانیەیان داخست

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی ڕێگاو بانی سنوورەکەیان، ئەمڕۆ چوار شەممە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، دانیشتووانی گوندەکانی سنووری ناحیەی خەلەکان گردبوونەوە و شەقامی سەرەکی نێوان دوکان-رانیە'یان بەرووی بارهەڵگرەکاندا داخست.

دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنوورە بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری ونەبوونی ڕێگاوبان بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن و لەئێستاشدا رێگە بە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان نادەن.

ئەوان دەڵێن، بەهۆی خراپی ڕێگاوبانی سەرەکیی بۆ گوندەکانیان، بە دەیان کەسی نزیکیان لەدەستداوە.

ماوەی چەند ساڵێکە دانیشتووانی ئەو گوندانە ناڕەزایەتی دژی خراپی رێگاوبانەکانیان دەردەبڕن و باس لەوەدەکەن، زۆریی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بەو ڕێگایەکەدا بووەتە هۆی خراپبوونی ڕێگاکە و مەترسی بۆسەر گیانی دانیشتووانی ناوچەکە.

دەشڵێن، ساڵانە رووداوی هاتوچۆی سەختی لێروودەدات و بە دەیان کەسی نزیکیان لەو رێگایەدا لەدەستداوە، چەند ساڵیشە داوای چاککردنی رێگاکانی گوندەکەیان دەکەن بەڵام بێ ئەنجامە.

رێگای سەرەکی نێوان دوکان بۆ رانیە، بە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکانی هەرێم دادەنرێت و ساڵانە چەندین ڕووداوی سەختی هاتوچۆی لەو ڕێگایە ڕوودەدات،  هاوڵاتیانیش بەشێکی هۆکارەکەی بۆ خراپی ئەو ڕێگایە دەگەڕێننەوە و بەشێکیشی بۆ زۆریی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان.

  • بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • هەسەدە: کوژرانی 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەبەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاند

  • مەزلوم عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی بوو

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

  • خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-رانیەیان داخست

سەرەکی