×

ئەردۆغان و مەسرور بارزانی
2025-01-07 156 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی دەچێتە توركیا و لەگەڵ هاكان فیدان و ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

میدیای پارتی بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە توركیا و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.
بەوتەی میدیای پارتی بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، بە سەردانێك بگاتە  توركیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەند پرسێك تاوتوێ بكات. 
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنقەرە چاوی بە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بكەوێت، دوای نیوەڕۆش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە. 
میدیای پارتی باسی لەوەكردووە پرسی سەرەكی سەردانەكە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیایە. ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو هێرشە چڕەی توركیا لەڕێگەی گروپە چەكدارەكانیەوە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە.

 

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

  • خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-رانیەیان داخست

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

سەرەکی