×

وتەبێژی حکومەتی هەرێم
2025-01-07 89 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تەوەرەكانی كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەستن بە مووچە و داراییەوە و ڕاپۆرتێكیش دەربارەی دۆخی دارایی 2024 دەخرێتەوەڕوو.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەواوی بڕگەكانی كۆبوونەوەكە پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچەوە دەبێت.
وتیش: لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێك لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو، هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواكراوەكان بۆ بەغدادو ڕاپۆرتیك لەبارەی بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو.
كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، لەگەڵ كۆتاییهاتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی 2024 و بەردەوامبوونی ئەو مشتومڕانەی كە دەربارەی مووچەی مناگی 12 هەیە، بەغداد دەڵێت پارەی مووچەم بە تەواوی ناردووە و هەرێمی كوردستانیش دەڵێت نە مووچە بە تەواوی نێردراوە نە ئەو پشكەش كە لە بودجەدا بۆ هەرێم دەسنیشانكراوە.

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

  • خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-رانیەیان داخست

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

سەرەکی