×

22   کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بۆ دووەم جار سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە و بە دووریش دەزانرێت لەو دیدارەدا پرسی چەکدانان یەکلابکرێتەوە.

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکی (دەم پارتی) لەکۆبونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا په‌یامێكى سه‌باره‌ت به‌سوریا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، لە دیدارەکەدا بنەما سەرەکییەکان و ناونیشانی پرسەکان دیاریدەکرێن و گفتوگۆ لەبارەی نەخشەڕێگەی چارەسەری کێشەکان دەکرێت.

بڕیارە بەر لە دیداری دووەمی ئیمراڵی، شاندی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و چەند بەرپرسێکی زیندانیکراوی کورد بکەن و پاشانیش روونکردنەوەیەکی ورد لەبارەی کۆی سەردانەکان بڵاوبکەنەوە.

هاتیمئۆغوڵڵاری ڕەخنەی ئاراستەی حکومەتی تورکیاو ئه‌ردۆغان کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان‌ و ئاماژەى بەوەکرد، ئایا ڕەوایە لەتورکیا ئاشتی بەرقەراربێت، لەکاتێکدا لەڕۆژئاوا شەڕە؟ ڕەوایە بۆمب ڕەوانەی دیوێکی سنور بکرێت‌و گوڵ ڕەوانەی دیوەکەی دیکەی بکرێت؟''.

داواشی لەهەموو پارتە سیاسییەکان کرد پاڵپشتی لەو هەوڵە بکەن كه‌ ئێستا هەیە.

دیداری یەکەمی ئیمراڵی لە 28ی کانوونی یەکەمی 2024 ئەنجامدرا و هەریەک لە سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پارتی دەم لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەسەر بازنەی وان، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەدا کۆبوونەوە.

 

  • بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • هەسەدە: کوژرانی 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەبەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاند

  • مەزلوم عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی بوو

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

  • خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-رانیەیان داخست

سەرەکی