×

12   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: کوژرانی 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەبەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ژمارەی کوژراو و بریندارانی گروپی چەکدارومیلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە مەنبج گەیشتە 100 سەرباز و ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێندراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی میدیای هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی باکوری بەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کوژران و 37ی دیکەش برینداربوون کە برینی زۆربەیان سەختە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوێنێ میلیشیاو گبە پشتیوانی فڕۆکە جەنگی و درۆنەکانی تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی تەل زمالە و عەلوش و تەل عەریش و گردی سیریتەل ئەنجام دا کە دەکەونە دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبجەوە.

هەسەدە لەڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت؛ هێزەکانیان توانیویانە سەرجەم هێرشەکان تێکبشکێنن کە تا دوێنێ شەو بەردەوام بوو و جگە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان بۆ 63 چەکدار، تانکێک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکشکێندران و گورز لە سێ زرێپۆشیش وەشێندرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە،چەتەو میلیشیاکانی تورکیا دوای تێکشکاندنی پەلامارەکەیان هەڵاتوون و تەرمی کوژراوەکانیشیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە.

  • دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی ڕاگیرا

  • بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • هەسەدە: کوژرانی 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەبەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاند

  • مەزلوم عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی بوو

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

سەرەکی