×

11   کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ناوەندی هەواڵ

شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک کۆببنەوە کە ئامانج لێی ئامادەکارییە بۆ ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی هاوبەش سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

لە پارتی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح و لە یەکێتیش ڕێواز فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو جەمال لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارن.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەردوولا بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری و قوباد تاڵەبانی کۆببنەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو دوو حزبە سەرەکیترین خاڵی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنى حکومڕانی و ناهاوسەنگییە لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای "ئیرادە" یه‌كێتی له‌ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسه‌كه‌دا پێداگری كردووه‌ له‌وه‌ی، شێوازی حكومڕانی بگۆڕدرێت و هاوسه‌نگی له‌ به‌ڕێوه‌بردندا هه‌بێت، بەڵام پارتی ڕایگەیاندووە دەیەوێت ئەم شێوازە حکومڕانییەى ئێستا وەکو خۆى بمێنێتەوە

 

  • دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی ڕاگیرا

  • بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • هەسەدە: کوژرانی 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەبەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاند

  • مەزلوم عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی بوو

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

سەرەکی