×

2025-01-13 171 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی مادەی 140ی دەستووری عێراق، دەبێت پرۆسەی ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام "ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایەنە نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات".

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێم:

بەپێی مادەی 140 دەستوری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات.

چ پێش ئەم رێکەوتە، چ لەو 20 ساڵەی رابردوو، سەرجەم حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە.

ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایەنە نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی مادەی 140، داواکاری رەوای ئەم ناوچانە دەکات.

بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی رەها و تاکلایەنە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت و گازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوەببات.

هەروەها مادەی 112، ئاماژە دەدات حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت و گازە پێشتر دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەی هەن.

هەروەها بەغدا پابەند کراوە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی ئەو کێڵگانەی پێشتر دۆزراونەتەوە (کۆنەکان) رێکبکەوێت.

حکومەتی هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم رێککەوتنانە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی بە بەردەوامی لە بەرپرسیارێتییە دەستووریەکانی خۆی دزیوەتەوە.

ئێستا حکومەتی فیدراڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات بەبێ ئەوەی مادەکانی دەستوور بە گشتی و بە تایبەت هەردوو مادەی 140 و 112، لەبەرچاو بگرێت.

حکومەتی هەرێم بە مافی دەستووریی خۆی دەزانێت، بە هەموو رێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێ، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستووریەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی