×

15   کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ چۆنیەتیی خانەنشینكردنی پێشمەرگایەتی، بڕیاری نوێ دەردەكات، بەپێی بڕیارەكە لە كاتی خانەنشینكردنیاندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ بەرژەوەندیی پێشمەرگە، ڕێنماییەكی هەموار كردووەتەوە.

بەپێی نووسراوەكە كە ڕێنمایی دارایی ژمارە حەوتی ساڵی 2024ە، تیایدا هاتووە: “بە پشتبەستن بە مادە 46 لە یاسای 38ی خزمەت و خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەگەر پێشمەرگە دوای دوو ساڵ لە رێكەوتی شایستەبوونی بۆ پلەبەرزكردنەوە پلەی بەرز نەكرایەوە، ئەوا خانەنشین دەكرێت بە پلەیەكی بەرزتر لە پلەكەی خۆی”.

بەپێی نووسراوەكە، ئەو ڕێنماییە، ڕێنماییەكی ساڵی 2012ی هەموار كردووەتەوە كە پێشتر چوار ساڵ بوو بۆ رێككەوتی شایستەبوون، بەڵام ئێستا بۆ دوو ساڵ كەم كراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە بە ئیرادە میدیای وت: “مادەی 46 لە یاسای ژمارە 38ی ساڵی2007دا هاتووە، بەپێی ئەم مادەیە، سوود لە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2010ی یاسای خزمت و خانەنشینیی سەربازیی عێراقی وەردەگیرێت و ڕێنماییەكەی دارایی لە بەرژەوەندیی پێشمەرگە كراوە”.

وتیشی “ئەگەر پێشمەرگەیەك كاتی خانەنشینبوونی هات و پلەكەشی بەهۆی نەبوونی میلاك بەرز نەكرابووەوە، یان پلەبەرزكردنەوەی راگیرابوو، ئەوە لە كاتی خانەنشینبوونی بە پلەیەكی بەرزتر خانەنشین دەكرێت، لەو كاتەشدا مووچەكەی بۆ خانەنشینی زیاد دەكات”.

 

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی