×

2025-01-12 127 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتى دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێکى لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، پابەند بووین بە ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى دارایی عێراق ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیەنراوێکى لەبارەى مووچەوە بڵاوکردەوە و جەختى لە پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساى بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 کردووەتەوە، ئەوەش بۆ "بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو گەلی عێراق، کە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا هاتووە".

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوەکەیدا پابەندبوونی خۆشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 224 و 269/ فیدراڵی/ 2023ش کردووەتەوە، کە تایبەتە بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، هەروەها ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەوەی لە خشتەی (E)دا هاتووە لە چوارچێوى تەرخانکردنەکان، کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا هاتووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە، کە ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوەکەی ژمارە (6455/9/1) لە 06/04/2024 دەنگی لەسەر دراوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی، پشکى هەرێم نێدراوە.

ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دارایی پابەند بوو بە ناردنی پارە بۆ حکومەتی هەرێم، بۆ مووچەى (خانەنشینان، پاراستنی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی) .

لەبارەى هەڵوێستى حکومەتى هەرێم، وەزارەتى دارایی رایگەیاندووە، حکومەتى هەرێم داهاتی نا نەوتی، کە بڕی (4350) ملیار دینار بووە، نەناردووە، ئەوەشى بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە وەسف کردووە، لەکاتێکدا بە گوێرەى وەزارەتى دارایی بێت، بڕگەی (3) لە یاساى بودجە حکومەتی هەرێمى پابەند کردووە بە رادەستکردنی داهاتە نا نەوتییەکان.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکراشیکردووە، مانگانە مووچەی هەرێمیان ناردووە بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە دابەشکردنی مووچە لە کاتى خۆى.

  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی