×

2025-01-12 217 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

ناوەندی هەواڵ

دوای ڕووخانی ڕژێمی بنەماڵەی ئەسەد و هاتنە ئارای گۆڕانكارییەكان لە سوریا، عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نامەیەك بۆ  ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سوریا، دەنێرێت و دەڵێت هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت، ڕژێمی لەناوچوو نكووڵی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد و، هاووڵاتییانی كوردی بێبەش كرد لە سادەترین مافی هاووڵاتییبوون، وەك: دابڕینیان لە ڕەگەزنامەی سوریی و، بەڵگەنامەی هاوسەرگیریی و، نەڕەخساندنی هەلی دامەزراندنیان بەو بڕوانامە زانكۆییەی كە دوای چەندین ساڵ خوێندن بەدەستیان دەهێنا.

دەقی نامەکە:
بۆ فەرماندەی گشتی بەڕێوەبردنی سوریا
السلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته

خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا، ڕژێمی حوكمڕانیی بەشار ئەسەدی بەعسیی، ئەو ڕژێمەی كە خراپە و تاوانكاریی لە زەویدا بڵاوكردەوە و، تاڵاوی زەلیلیی و ڕیسوایی بە گەلانی سووریا چێژت بە هەموو پێكهاتەكانیەوە.

ڕزگاركردنی سوریا لە ژێر نیری ئەو ڕژێمە تاوانكار و خۆسەپێنەر و پێشێلكارەی مافی گەلانی سوریا، هەنگاوێكی گرنگە، بەڵكو بازدانیكی جۆرییە بۆ خەڵكی سوریا و، شۆڕشگێڕانی بە سەركردایەتیی ئێوە بەرەو ئازادیی، ئومێدمان وایە ئەو كاروانە بەپیت و فەڕە بەردەوام بێت بۆ تەواوكردنی بەدەستهێنانی خواستەكانی گەلانی سوریا و، دەستەبەركردنی مافەكانی هەموو هاووڵاتییان بە عەڕەب و كورد و هەموو خەڵكی ئەو وڵاتە، تاك تاك و پێكهاتەكان، مسوڵمانان و ئەوانی دیكەش، لەژێر چەتری سەروەریی یاسا و هاووڵاتییبوون.

ئێوە ئەمڕۆ - وەك لەلاتان ڕوونە - لە قۆتاغی بەڕێوەبردنی وڵاتدان كە جیایە لە قۆناغی شۆڕش، لەبەر ئەوە لە خوا "سبحانه وتعالی" دەپاڕێینەوە سەركەوتووتان بكات بۆ هەر شتێك كە لە سوودی ئایینەكەی و بەندەكانیدایە، لە بنیاتنانەوەی سوریایەكی گەشەسەندوو لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی مسوڵمانانەی دادگەر، دوور لە خۆسەپاندنی پێكهاتەیەك بەسەر ئەوانی دیكەدا و، خوازیارین گەلی كوردمان خۆشی لە بوون و مافەكانی ببینێ لە چوارچێوەی حوكمڕانیی داهاتوو لە ژێر سەركردایەتیی دانایانەتاندا، وەك خوا "سبحانه وتعالی" دەفەرموێ: (ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا)، واتە: (گێڕاومانن بۆ چەندان نەتەوەو هۆز تاکو پێك ئاشنابن)، بەڵام ڕژێمی لەناوچوو نكووڵیی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد و، هاووڵاتییانی كوردی بێبەش كرد لە سادەترین مافی هاووڵاتییبوون، وەك: دابڕینیان لە ڕەگەزنامەی سوریی و، بەڵگەنامەی هاوسەرگیریی و، نەڕەخساندنی هەلی دامەزراندنیان بەو بڕوانامە زانكۆییەی كە دوای چەندین ساڵ خوێندن بەدەستیان دەهێنا.

لە خوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە سوریای نوێ و وڵاتی شام بپارێزێت لە بۆسەی پیلانگێڕان و پیلانەكانیان و، بیگەیەنێتە كەناری ئارامیی و سەقامگیریی.

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته
عەلی باپیر
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان / عێڕاق
11 / ڕەجەب / 1446 ك
11 / 1 / 2025 ز

  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی