×

هێڵی بۆری تورک ستریم
15   کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

هێرشدەكرێتە سەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" و ڕوسیا بە كارێكی تیرۆریستی ناویدەبات و ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسی تاسی ڕوسیا ڕایگەیاند، كرملین هێرشی سەر هێڵی بۆری تورك ستریم بە كارێكی تیرۆریستانە ناودەبات و ئۆكرانیای پێ تۆمەتبار دەكات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نۆ فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئۆكرانیا بەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" كەوتوون كە لە ڕێگەیەوە غازی ڕوسیا دەگاتە توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی تاسی ڕوسی، دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كرملین ڕایگەیاندووە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئەلێكسی میلەر سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای "گازپرۆم" لەگەڵ هاوتا توركیەكانیان قسەیان لەبارەی هێرشەكەوە كردووە.
تائێستا وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیا لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێكی نەداوە، بەڵام لە ڕابردوودا بەرپرسانی ئۆكرانیا تۆمەتی ڕوسیایان بۆ هێرشكردنەسەر هێڵی بۆری "نۆرد ستریم" ڕەتكردووەتەوە.
تورك ستریم و بلو ستریم، دوو هێڵی بۆریین بەژێر دەریای ڕەشدا دەچنە توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا، دواین ڕێگەی ڕوسیان بۆ ناردنی غازی سروشتی بۆ ئەوروپا، دوای ئەوەی ئۆكرانیا ڕەتیكردەوە ڕێگە بە ڕوسیا بدات بە خاكەكەیدا غاز ڕەوانەی ئەوروپا بكات لەكاتێكدا شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.

  • ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هەزار فەلەستینی بە مافی ڤیتۆی ئیسرائیلەوە لە ئان و ساتتدایە

  • هێرشدەكرێتە سەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" و ڕوسیا بە كارێكی تیرۆریستی ناویدەبات و ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات

  • ئوردن بۆردومانی باشوری سوریای دەستپێكرد

  • بەهێزترین سوپاکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025

  • بلومبێرگ: ڕه‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ دروست بووبێت

  • زیانەكانی ئاگرە شەش ڕۆژییەكەی ئەمریكا

  • ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئەمریكا تاڵیبان دژی ئێران و داعش بەكاردەهێنێت

  • سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات؛ "خۆمان بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە

  • شەوی ڕابردوو قورسترین هێرش كرایە سەر حوسییەکان

سەرەکی