×

2025-01-13 81 جار خوێنراوەتەوە

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

هاوڵاتییانی بنگرد ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین-سلێمانیان داخست، لە دژی کەمی کارەبا، نەبوونی خزمەتگەزاریی و پشتگوێخستنی شارەدێکەیان لەلایەن حکومەتەوە، دەڵێن، رێگاکە ناکەینەوە تا جێبەجێکردنى داواکاریەکانمان.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-1-2025،  دانیشتوانی  بنگردی سەر بە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی، لە دژی کەمی کارەبا و نەبوومی خزمەتگوزاریی لە ناوچەکەیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بە ڕۆکردنی خۆڵ لەسەر شەقامی سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین-سلێمانی شەقامەکەیان داخست و هیچ ڕێگایەکی هاتوو چۆکردن لە نێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانیدا نییە.

وەک خۆیان دەڵێن، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە گردبوونەوە و داخستنى رێگاکە بەردەوام دەبن.

گردبونەوەى هاوڵاتیانى بنگرد لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن هاوڵاتییانی خەلەکانەوە لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی و کەمتەرخەمی حکومەت بە تەواوی داخراوە.


  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی