×

2025-01-13 126 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

ناوەندی هەواڵ

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانی دەزگای میدیایی"ئیرادە"یان  کرد و ڕایانگەیاند، لەم قۆناغەدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەییە بۆ تاوتوێکردنی ئەم گۆڕانکارییانەی کە ڕودەدەن.

لەچوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەمڕۆ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانی  دەزگای میدیایی"ئیرادە"یان لە شاری سلێمانی کرد .

لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی "کەنەکە"و دەزگای میدیایی"ئیرادە" دۆخی چوار پارچەی کوردستان و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا بەتایبەت پەیوەست بە کوردەوە دەگوزەرێت تاوتوێ کران.

هەردوولا هاوڕابوون کە هەمیشە هەڵوێستەکان و بەتایبەت ڕووماڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن نیشتیمانییانە بێت و پاڵپشتی هەموو کورد بکات لە پارچەکانی کوردستان ، بەتایبەت ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری چەکداران و تیرۆرستان و داردەستەکانی دەوڵەتی تورک دەبنەوە .

لە بەرامبەردا، شاندی کەنەکە سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانیەکانی دەزگای میدیایی"ئیرادە"یان کرد و هیوای کاری پێکەوەیی خواست لەداهاتوودا بتوانن ئەنجامی بدەن.

  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی