×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

ناوەندی هەواڵ

هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانان بۆ زیادکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانیان، لە بنکەی سەربازیی قەسروکی حەسەکە دەستیان بە مەشق و راهێنانی شەوانە کردووە و چەکی جۆراوجۆریشیان بەکارهێناوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەوبارەوە دەڵێ، شەوی ڕابردوو لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هەسەدەدا، چەک و تۆپهاوێژ بەکارهێنراون و لە ئاسمانەوە فڕۆکەی جەنگی ئەو ئامانجانەی پێکاون کە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکە دیاریکراون.

دەشڵێت، ئامانج لەو مەشق و ڕاهێنانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگییە سەربارزییەکانی نێوانیانە تا ئامادە بن بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ئەگەری هەر هەڕەشەیەک لە ناوچەکەدا.

بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی سەربازی لە ڕۆژئاوا هاوکاتە لەگەڵ ئەو هێرشە درۆنییەی شەوی دووی ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە خەراب جیری ڕومێلانی حەسەکە و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پێش گەیشتنی درۆنەکە، خرایە خوارەوە.

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

  • ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

سەرەکی