×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

ناوەندی هەواڵ

ژمارەیەک لە خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، لە سلێمانی گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخستوە، وەک خۆیان دەڵێن: بارەکان دەدرێت بە شۆفێرە ئێرانییەکان و ئەمانیش باج و ڕسومات و ژینگە دەدەن.

نزیكەی هەزار و 500 تانكەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی كاری گواستنەوەی نەوت و بەرهەمکانی دەکەن بۆ وڵاتی ئێران، ژمارەیەک لە خاوەنی تانکەرەکان بۆماوەیک رێگەی تانجەرۆیان داخست.

بەشێک لە شۆفێری ئەو تانکەرانە بە دەزگای میدیایی ئیرادەیان وت" شۆفێریان هەیە نزیکەی سێ مانگە هیچ بارێکی نەبردوە بۆ وڵاتی ئێران بەهۆی ئەوەی بارەکانیان دەدرێت بە شۆفێرانی ئێرانی بۆیە ئێستا بێکارن.

کەمال سابیر، شۆفێری یەک لەبارهەڵگرەکان بە دەزگای میدیایی ئیرادەیان وت"  باجی رێگا و ژینگە و سەرپێچی كامێرا دەدەین، بەڵام باریان پێنادرێت و ئامادە نین بەو نرخە بارە نەوتەكان بگوازنەوە كە خاوەن تانكەرە ئێرانییەكان دەیكەن، چونکە شۆفێرە ئێرانییەکان بە 10 دۆلار کەمتر بارەکان دەبەن.

وتیشی"نوێنەرەکانی ئێمە ڕاستگۆ نین لەگەڵمان لەبەر ئەوەی دەتوانن وەک چۆن لە دیوی ئێران بار نادریت بەئێمە لێرەش بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ شۆفێرە ئێرانییەکان بکەن و باریان پێ نەدەن.

بەوتەی شۆفێرەکان، کاتێک باری نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان دەبەن، لە مەرزی باشماخ و  لە دیوی ئێران 500 دۆلاریان لێوەردەگیرێت، ئەوان دەڵێن، گروپێك لە تانجەرۆ بە ناوی ناقل و "مەندوب"ەوە دروستبون بە خاوەن بارەكان دەڵێن بارەكانتان بە تانكەری ئێرانی بار بكەن كرێی كەمتر دەكەوێت.

  • وادەى بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان راگەیەندرا

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

  • ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

سەرەکی