×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

وادەى بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى رایگەیاند هەفتەى داهاتوو ، پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڕێوەبردووە دابەشدەکرێت.

لە 20ی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمى کوردستان سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بەشێوەی کردەیی دەستیپێکرد و بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو لە 14ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات، 120 هەزار بژمێر بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژى دووشەممەى داهاتوو 20-1-2025 لە ڕێگەی لیژنەی دابەشکردنی مووچە لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستدەکرێت بە پێدانی مووچەو میوانداری بەشداربوونی خولەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  مووچەی مانگێک بریتییە 250 هەزار دینار بۆ هەر بژێرێک، دوو هەزار دیناریان وەک ڕسوماتی لێبڕین  دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد و 80 هەزار دیناریش شایستەی بەشداریکردنی (8) ڕۆژی خولی ڕاهێنان وەردەگرێت.

داوا لە بژێرەکان کراوە، بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکان، دەبێت کە سی وەرگر ئەم بەڵگانەی لای خوارەوە بهێنێت:

1- ئەستۆپاکی پێدانەوەی تابلێت.

2- کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی. 

  • مۆنیتۆر: مەزڵوم عەبدی سەردانی هەولێر دەكات

  • چیرۆكی ئەو هاوڵاتییەی ماوەت كە دووجار فرۆكەی بێفرۆكەوانی توركیا بۆردومانی دەكات

  • جارێکى دیکە تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج و قوربانى هەیە

  • وادەى بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان راگەیەندرا

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

سەرەکی