×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

جارێکى دیکە تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج و قوربانى هەیە

جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییانەی بۆردوومان کرد، کە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد، شەهید و بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ کاروانێکی هاوڵاتییانی کۆبانێ بە مەبەستی پشتیوانی لە ‌‌هێزەکانی قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕوویان لە بەنداوی تشرین کردبوو، لەلایەن سوپاى تورکیا بە فرۆکەى جەنگى بۆردومانکران و بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان شەهید و بریندارى لێکەوتووەتەوە.

ماوەی هەشت ڕۆژە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق ڕوویان لە بەنداوەکە کردووە و ڕۆژانەش گەل لە ناوچە جیاوازەکانەوە تا دێت زیاتر ڕوو لە بەنداوەکە دەکەن.
لە چەند رۆژى رابردووشدا،   فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییانەی بۆردوومان کرد، کە وەک قەڵغانی زیندوو بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆشتن و شەهید و بریندارى لێکەوتەوە.

  • مۆنیتۆر: مەزڵوم عەبدی سەردانی هەولێر دەكات

  • چیرۆكی ئەو هاوڵاتییەی ماوەت كە دووجار فرۆكەی بێفرۆكەوانی توركیا بۆردومانی دەكات

  • جارێکى دیکە تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج و قوربانى هەیە

  • وادەى بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان راگەیەندرا

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

سەرەکی