×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 66 جار خوێنراوەتەوە

مۆنیتۆر: مەزڵوم عەبدی سەردانی هەولێر دەكات

ناوەندی هەواڵ

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر ئاشكرایكرد، بڕیارە بەمزووانە، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و چاوی بەبەشێك لە سەركردەكانی هەرێمی كوردستان بكەوێت.
ئەمرۆ 15ـی كانوونی دووەمی 2025، ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە، بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بەمزووانە سەردانی شاری هەولێر بكات، بڕیاریشە لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆببێتەوە.
سەرچاوەكان، كاتی سەردانەكەی عەبدییان بۆ هەولێر ئاشكرا نەكردووە، بەڵام یەكێك لە سەرچاوەكان رایگەیاندووە سەردانەكە "بەمزووانە" دەبێت.
رۆژی دووشەممە، 13ـی كانوونی دووەم، د. عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای كوردستان كرد و لە حەسەكە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، كۆبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكە كە داخراو بوو لەبەردەم میدیا، د.عەبدولحەمید دەربەندی، پەیامی مەسعود بارزانی گەیاندووە.
دواتر میدیای هێزەكانی سووریای دیموكرات بڵاوی كردەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاسی پەیام و پشتیوانی بارزانی كردووە و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكانی نێوان هەموو لایەنە كوردییەكان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەركردنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد.

 

  • مۆنیتۆر: مەزڵوم عەبدی سەردانی هەولێر دەكات

  • چیرۆكی ئەو هاوڵاتییەی ماوەت كە دووجار فرۆكەی بێفرۆكەوانی توركیا بۆردومانی دەكات

  • جارێکى دیکە تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنیی کردە ئامانج و قوربانى هەیە

  • وادەى بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان راگەیەندرا

  • جۆن کێربی: ناكرێت توركیا مەترسییەكانی بكاتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كورد

  • وەزارەتى دارایى ڕاگەیەنراوێکى لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردوویەتى بڵاوکردەوە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

سەرەکی