2025-01-28 66 جار خوێنراوەتەوە

توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

بەهۆی بۆردومانی توركیا بۆسەر شاری سیرین لە باشوری كۆبانێ شەش كەس شەهیدبوون.

بۆردومانەكە لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە و بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی شەهیدبوون.

بۆردومانەکە لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر بازاڕێک لە ناوەندی شارۆچکەی سیرین و بەپێی میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بەهۆیەوە شەش هاوڵاتى شەهیدبوون.

بەپێی روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، لەناو ئەو کەسانەدا کە شەهیدبوون ژنێک و دوو منداڵى تێدایە، هەروەها چوار کەسى دیکەش برینداربون کە منداڵیشیان تێدایە.

جگە لەو بۆردومانە، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا چەند جارێک بۆردومانى دەوروبەرى بەنداوى تشرینیان کرد. هەروەها هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەچەکى قورس هێرشیان کردە سەر پێگەکانى تورکیا لە چیاى حەمام.

بەپێی ئامارەکانى روانگەى سورى بۆ مافى مرۆڤ، لەدواى سەرهەڵدانى پێکدادانەکانى تورکیا و گروپەچەکدارەکانى نزیک لەو وڵاتە کە لەدواى روخانى رژێمى بەشار ئەسەدەوە بەردەوامە، تا ئێستا 521 کەس کوژراون کە 65 کەسیان هاوڵاتى مەدەنین.

هەروەها 388 کەسیان چەکداریی گروپەچەکدارەکانى نزیک لە تورکیان، 77 ى دیکەشیان شەڕڤانى هەسەدەن.


  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی