2025-01-28 184 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

ناوەندی هەواڵ

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا شەش سکاڵا تاوتوێ دەکات کە سیانیان پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە و دوانیان پەیوەستن بەهەڵوەشاندنەوەى دوو وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، شەش سکاڵا تاوتوێ دەکرێت، کە سیانیان پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە.

بەپێی خشتەکە، یەکێک لەو سکاڵایانە لەسەر سەرۆکى حکومەتى كاربەڕێكەری هەرێم و وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراوە و تێیدا داوا کراوە پێدانى دەسەڵات بە وەزیرى ناوخۆى هەرێم بۆ کەمکردنەوە یاخود زیادکردنى ڕسومات و باج و پێبژاردنەکانى هاتوچۆ بەنادەستورى دابنرێت و سکاڵاى دووەم و سێیەمیش لەسەر سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و تێیدا داواى هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەکانى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروبارى ئاینى كراوە.

 سكاڵاكە لەلایەن (خالید مستەفا حسێن) تۆماركراوە تێیدا داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2006، بە نادەستوری ناو ببات، بە نادەستوریی بیناسێنێت، سكاڵاكار داوا دەكات هەریەكە لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بكرێن بە دروستكردنی دەستەیەك بە ناوی (دامەزراوەی شەهیدان) كە بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ببەسترێتەوەو لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە دەستەیەكی سەربەخۆ بێت. 

هاوكات  داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات وەزارەتی (ئەوقاف و كاروباریی ئاینی هەرێمی كوردستان) بەگوێرەی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007 بە وەزارەتێكی نادەستوریی ئەژمار بكات و هەریەكە لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم پابەند بكات بە دروسكردنی دیوان بۆ ئاین و ئاینزا جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك ئەم دیوانانە ببەسترێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوەو لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە دەستەی سەربەخۆ بن، بە یاسا كاركردنی هەریەكێك لەو دەستانە رێكبخرێت، بەشێوەیەك زامنی نوێنەرایەتیی سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكان بكرێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.

 سكاڵایەكی دیکە لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ تۆماركردووەو تیایدا داوا دەكات، فەرمان بدات بە نادەستوریبونی سەرپشككردنی وەزیری ناوخۆ بە راوێژكردن لەگەڵ وەزیری دارایی،  سەبارەت بە زیادكردن و كەمكردنی پارەی رسومات و سزای هاتوچۆ وەك ئەوەی لە یاسای هاتوچۆی ژمارە (86)ی ساڵی (2004) دا هاتووە.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی