2025-01-28 66 جار خوێنراوەتەوە

لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

ناوەندی هەواڵ

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی نەخۆشانی تالاسیمیای دزیوە و دواتر دەستگیركراوە.
لەڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە: دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە كەوا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كەسێك هەڵساوە بە دزینی سندوقی خێرخوازی نەخۆشانی (تالاسیمیا) دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانیمان لە ماوەیەكی كەمدا ئەو تۆمەتبارەی كەوا هەڵسابوو بە دزینی ئەم سندوقە دەستگیری بكەین.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لەسەر بڕیاری  دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر بەپێی ماددەی (446)ی.س ڕاگیراوە.

 

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی