2025-01-28 78 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو لەدەوروبەری سلێمانی توانیان پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ڕۆژانی 19-23-26ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی (ص، ث، ع) (و، ا، ر)،(ص، س، ص)، (م، ع، ح)،(خ، ب، ع) سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.

ڕاگەیەندراوەکە باسی لەوەشکردووە: تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.

لەڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی چواری تیرۆر راگیراون و ڕووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی