10   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

دوای چەندین جار دواخستنی دادگایکردنەکەى، ئەمڕۆ دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند.

ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لە زیندانیکراوانی بادینان و دوای 21 مانگ لە زیندانیکردنی لە ساڵی 2022 ئازادکرا، دواتر چەند جارێک گیراوە و لە دواین جاریشدا جارێکى دیکە لە لایەن داگاى دهۆک سزاى شەش مانگە بەسەردا سەپێندرا.
سکاڵاکە لەلایەن چاکسازی زرگا لە دهۆک لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکرابوو.

بەوتەى پارێزەرانی ئومێد بەرۆشکی، بڕیارەکەی دادگای دهۆک بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بووە.

بە پێى ئامارى سەنتەرى میترۆ تەنها لەماوەى ساڵى رابردوودا 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی